پەیمانگای تەکنیکی كوردستان لە پرۆژەیەکی پێکەوەیدا لەگەڵ ستۆدیۆی داهێنەران لە کارگەی کولتوور.
پەیمانگای تەکنیکی كوردستان لە پرۆژەیەکی پێکەوەیدا لەگەڵ ستۆدیۆی داهێنەران لە کارگەی کولتوور.
ئەم پرۆژەیە کارکردنی خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستانە لە ستۆدیۆی داهێنەران لە کارگەی کولتوور بۆ وانەکانی (گەشەپێدانی وێبسایت، ئەنیمەیشن، گرافیک دیزاین، دیزاینی ناوەوە، ئێستاتیک).
ستۆدیۆی داهێنەران پرۆژەیەکی ڕێکخراوی کولتوور و گەشەپێدانی بەردەوامە لە کارگەی کولتوور کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی، خوێندکاران هەفتانە ماوەی دوو ڕۆژ لەم ستۆدیۆیە کاردەکەن و پرۆژەو کارەکانیان بەرهەم دەهێنن.
ستۆدیۆی داهێنەران لەلایەن ئازەر عوسمان بەڕێوەدەبرێت و خۆی لە چەند بەشێکدا دەبینێتەوە، گرافیک دیزاین، وێب تیڤی، ئەنیمەیشن، کۆمیک، ئیلوسترەیشن، سینەمای ٤ دووری، ئیدیتین، گەشەپێدانی وێب سایت، دیزاینی دەنگ، بەرهەم هێنانی ڤیدیۆ.
پەیمانگای تەکنیکی كوردستان سەر بە ناوەندی فێرکاری فاخر شێخ تەیب قەیوانییە و خۆی لە چەندین بەشی جیاوازدا دەبینێتەوە و لە چوارچێوەی ئەم پرۆژە پێکەوەیەدا کار لەگەڵ هەردوو بەشی (دیجیتاڵ میدیا، دیکۆر دیزاین) دەکرێت بۆ برەودان بە توانای خوێندکاران و ناساندنیان بە نوێترین تەکنەلۆجیاکانی سەردەم.

- Published in News